AP ١٤٠٠ خەرمانان ٧ ١٧:١٧

لە کۆبوونەوەی پسپۆریی ئابوور

فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کۆنترۆڵی بازاڕی دراو و هەڵاوسانی ئابووری

فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کۆنترۆڵی بازاڕی دراو و هەڵاوسانی ئابووری

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: تیمی ئابووری دەوڵەت دەبێ بۆ کۆنترۆڵی بازاڕی دراو و هەڵاوسان، کردەوەی خێرا ئەنجام بدەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم رەییسی لە یەکەمین دانیشتنی بنکەی هاواهەنگی ئابووری وڵات، وێڕای ڕێزگرتن لە ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری مەزن، وتی: تەوەرە ئابوورییەکانی وتەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەبێ لە لایەن تیمی ئابووری دەوڵەت بە شێوەی ورد و بەردەوام شوێنگیری بکرێت.

ئەو لە بەرچاو گرتنی دادوەری لە بڕیارە ئابوورییەکانی دەوڵەتی بە پێویست زانی و وتی: هەموو بڕیارەکانی دەوڵەت دەبێ دادوەرییان لە بەرچاو گرتبێت و بە پێی ئەوە شوێنگیری بکرێن.

ڕەییسی هەروەها داکۆکی کرد: تیمی ئابووری دەوڵەت دەبێ لە ئەزموون و زانیاری کەسانی شارەزا و لێهاتوو کەڵک وەربگرن و خێرا بووجەی دەوڵەت و ڕێگاکانی پڕبایەخ بوونی پارەی ئێران لێک بدەنەوە و پێشکەشی بکەن.

لەم دانیشتنەدا هەروەها ئەم ئەرکە خرایە ئەستۆی تیمی ئابووری دەوڵەت کە دەبێ بۆ کۆنترۆڵی بازاڕی دراو و هەڵاوسان، کردەوەی خێرا ئەنجام بدەن بە شێوەیەک کە خەڵک کاریگەرییەکانی لە ژیانی خۆیاندا هەست پێ بکەن و دڵنیا بن کە دەوڵەت هەوڵی خۆی داوە.

News ID 38881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha